بوار، تایبەت
وابڕیارە كاتژمێر نۆی ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا چەند پەیامێك ئاراستەی یەكێتی بكات، هاوكات لە چەندین مەترسییش لەسەر سلێمانی ئاشكرا بكات.
وابڕیارە كاتژمێر نۆی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەت لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتیدا لەگەڵ كەناڵی (ئاڤا میدیا) و لە ڕێگەی ئەو كەناڵەوە چەند پەیامێكی تایبەت ئاراستەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و ئیدارەی سلێمانی بكات.
لە چاوپێكەوتنەکەدا مەسرور بارزانی پەردە لەسەر چەند بابەتێكی هەستیار و گرنگ هەڵدەداتەوە كە پەیوەندییان بە باری ئەمنی سلێمانی و "دەستێكەڵكردنی یەكێتییە لەگەڵ چەند لایەنێكی هەرێمی بۆ تێكدانی دۆخی هەرێمی كوردستان".
هەر لەو پەیامەی ئەمشەوی سەرۆكی حكومەت، تیشكیش دەخاتە سەر دۆخی هەرێمی كوردستان بۆ دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكان و هاوكات پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی گرفتەكانی مووچە لەنێوان هەردوولادا، لەوەشدا سەرۆكی حكومەت تیمی یەكێتی تۆمەتبار دەكات بەوەی كە گرفتیان لەبەردەم حكومەت و تیمی پارتی دروستكردووە تا نەتوانن بگەنە ڕیككەوتنی كۆتایی یاخود جێبەجێنەكردنی ئەو ڕێككەوتنانەی كە لەو بوارەدا واژۆكراون.