بوار تایبەت
مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چاوپکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە دروشمی یەکێتی بۆئەم هەڵبژاردنە زۆر نابەجێیە، چونکە یەکێتی دەڵێن"کۆتایی پێدەهێنین" یەکێتی دەیانەوێت کۆتایی بە قەوارەی هەرێم بهێنن، بەڵام ئێمە پێیان دەڵێین "ناتوانن"، بەڵکوو ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پێشی دەبەین
ئاماژەی بەوەشکرد،خەڵکی سلێمانی خەڵکانێکی خۆشەویستن،هیچ جیاوازییەکییان نییە بۆ ئێمە لەگەڵ شوێنەکانی تر، بەڵام دەستەڵاتی خۆسەپێنی حزبی نەیانهێشتووە حکومەت کاری خۆی بکات لەسلێمانی، ئێمەش لەبەر بەرژەوەندی گشتی نەمانویستووە پەنجە لەسەر کەمووکورتییەکان دابنێین و زۆر ڕاستی بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکەین،
ئەوەشی باسکرد، داهاتی گومرگ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەت نەگەڕاوەتەوە،بەڵکوو ئەوداهاتە بۆ تاکە حزبێک ڕۆشتووەو لەبەرژەوەندی تایبەتی کەسی ناو ئەوحزبە بەکارهاتووە، ئێمەش داوامانکرد هێزێکی هاوبەش پێکبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی مەرزەکان،بەڵام یەکێتی ئامادەنەبوو ئەو هێزە هاوبەشە پێکبێن بەبیانووی ئەوەی شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت.
ڕونیشیکردەوە، سەرەڕای زۆری قەیرانەکان،بەڵام ئێمە خوامان لەگەڵ بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان وتوانیمان حکومەت بگەیەنینە کەناری ئارام، هەرچەندە هەوڵی ناوخۆیی ودەرەکی هەبوو بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێم بەڵام هەوڵەکانیان شکستیان هێنا.
سەرۆکی حکومەت ئەوەشیخستەڕوو، شکستیشمان بەو هەوڵانە هێنا کە بەنیازبوون مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن عێراقەوە دابەشبکرێت و حکومەتی هەرێم لاواز ببێت،چونکە کەسانێک هەن پێیان وایە کە حکومەت بێخاوەنەو دەتوانن بەئارەزووی خۆیان بڕیار بدەن،بەڵام بابرانن کە هەرگیز ناگەن بەو ئاواتەیان.