گرنگ

تەمسیلی هەموو بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم

2024-10-05

 


#بوار
چۆمان محەمەد، سەرۆکی لیستی گۆڕان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای دروستبونی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەیان، بەڵام هێشتا، ئەو، وەک سەرۆکی لیست "تەمسیلی هەموو بزووتنەوەی گۆڕان" دەکات.

هەفتەی رابردوو گرژییەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان لەنێوان هەردوو باڵی عومەری سەید عەلی و دانا ئەحمەد مەجید لەگەڵ چیا و نمای نەوشیروان مستەفا تەقینەوە و سەرەنجام چیا و نمار بۆ ماوەیەک هەفتەیەک گردی زەرگەتەیان داخست، بەڵام دواتر دەستاودەستی دەسەڵات لە نێوان عومەری سەید عەلی و دانا ئەحمەد مەجید کرا و دانا ئەحمەد مەجید کرایە ڕێکخەری گۆڕان بە وەکالەت.

چۆمان محەمەد، سەرۆکی لیستی گۆڕان لە سلێمانی بە بوار راگەیاند، دوای دروستبونی گرژییەکانیش ئەوان بەشداری هەڵبژاردن دەکەن و وتی "تەمسیلی هەموو بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و تائێستاش هیچ کاندیدێکمان نەکشاونەتەوە، ئەگەریش ببینە پەرلەمانتار، پەرلەمانتاری گۆڕانین، نەک ئەم باڵ و ئەو باڵ".

ناوبراو روونیکردەوە "هەر بەڕێزێک ئەم لیستە بە هی خۆی نازانێت، خەلەلی گەورە لە ئەوەوەیە".

سەبارەت بەوەی بەشێک لە کێشەکان لەسەر دانانی دانا ئەحمەد مەجید بوو وەک رێکخەر، چۆمان محەمەد دەڵێت "پێش دروستبوونی ململانێکان، هەمووان لەسەر بوونی دانا ئەحمەد مەجید بە رێکخەر کۆک بوون".

هەروەها وتیشی "خەڵکێک هەیە ئێستا لە بانگەشە ساردبوونەتەوە، بەڵام ئەگەر سەرکەوتین، ئەوان بەشێک نین لەم پڕۆسەیە".

چۆمان محەمەد دەڵێت "داوای لێبوردنکردن یەکێکە لە جیاوازییەکانی گۆڕان کە داوای لێبوردنمان لە هەڵەکان کردووە، بەڵام خەڵک هەیە خیانەتی ٣١ی ئابی کردووە و ئامادەش نین داوای لێبوردن بکەن

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color