#بوار
بەدەل بەرواری کاندیدی دەرچووی ڕەوتی هەڵوێست و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕەوتە ئەوەی لە لاپەڕەی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە ئەوان گۆڕەپانەکە جێناهێڵن.
بەدەل بەرواری لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: ڕەوتی هەڵوێست ئەگەر یەک کورسیش بە دەست بێنێت بەشدار دەبێت لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، گۆڕەپانەکە بۆ ساختەچییەکان جێناهێڵێت.
بەدەل بەرواری ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەوان وەک ڕەوتی هەڵوێست بەشداری لە حکومەتێک ناکەن کە پارتی و یەکێتی پێکی بهێنن.