ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاندووە هەفتەی داهاتوو لقی هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە شاری سلێمانی دەکرێتەوەو ماڵپەڕەکە ئاشکرای کردووە جگە لە کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە لە شاری سلێمانی سێ لقی بانکی بازرگانی عێراقی لە هەڵەبجە و لە ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکرێتەوە.
چەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی لە بەغدا ئاشکرایان کرد کردنەوەی لقی هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە سلێمانی ڕەزامەندی لەسەردراوەو بەمزووانە ئەو دوو بانکە لقی خۆیان لە سلێمانی دەکەنەوە.
دەنگۆی کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە سلێمانی لە کاتێکدایە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەی هەژماری منی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە داوە و لە ڕۆژی پێنجشەممە سێ ئۆفیسی هەژماری من لە سلێمانی داخران.