گرنگ

بانكی TBIبەفەرمی پێدانی دۆلاری بەگەشتیارن لە فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر ڕاگەیاند

2024-10-27

 

بوار، تایبەت
لە ئەمڕۆوە لە هەردوو فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بانكی بازرگانیی عێراقی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە گەشتیاران كە بۆ هەر 100 دۆلار 132 هەزار دینار لەگەشتیاران وەردەگرێت، هاوكات ئەو گەشتیارانەشی كە سەردانی چوار وڵات دەكەن ئەو دۆلارەیان پینادرێت.
 
لە راگەیێندراوێكدا، بانكی بازرگانی عێراقی كردنەوەی دەروازەی بانكی لە فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی راگەیاند، بەجۆرێك پێش گەشتكردن، دەبێت گەشتیار پارەی پێویست بە دینار لە یەكێك لە لقەكانیان لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و نەینەوا دابنێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، گەشتیار دەبێت تیكت، ڤیزا، كارتی زانیاری و نیشتمانیی پێشكێش بكات لەگەڵ بڕی سێ ملیۆن و 960 دینار، ئەمە جگە لە 250 هەزار دینار كە وەك كرێی بانكی و پسووڵە لێی وەردەگیرێت.

بانكی بازرگانیی عێراقی جەخت لەوە دەكاتەوە، لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەروازەكانیان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە درێژایی هەفتە و 24 كاژێر پێشوازی لە گەشتیاران دەكات، هاوكات پێویستە كەسەكە گەشتیار بێت و 18 ساڵی تەواو كردبێت و وڵاتینامەی عێراقی، پاسپۆرت، كارتی زانیاری، ڤیزە و تیكتی فڕۆكەی پێبێت
تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە كە لە فڕۆكەخانە گەشت دەكەن، مەرجیشە گەشتیار گەشتەكەی بۆ ئەو وڵاتانە نەبێت كە لە لیستی سزادراوانی ئەمریكادان، لەوانە ئێران، رووسیا، سووریا و لوبنان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color