گرنگ

هەژماری من: تا كۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆران تۆمار دەكرێن

2024-10-27

 
بوار، تایبەت
 
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی یەكێتی باس لەوەدەكەن كە بابەتی هەژماری من بووە بە ڕابردوو، بەڵام هەژماری من بڵاوی كردووەتەوە، هەفتەی رابردوو 150 هەزار مووچەخۆر مووچەكانیان لە هەژماری من وەرگرت، تا كۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆران تۆمار دەكرێن
ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئۆكتۆبەر، هەژماری من بڵاوی كردووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو زیاد لە 150 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی كوردستان بە دیجیتاڵی مووچەكانیان وەرگرت و مانگ بە مانگ ئەم ژمارەیە زیاتر دەبێت، ژمارەی بەشدارانی هەژماری من و ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارەش لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن لە گەشەكردن.
ئاماژە بەوەشكراوە، تا ساڵی داهاتوو سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خاوەن هەژماری بانكی خۆیان دەبن، هاوكات تائێستا لە سەرجەم پارێزگاكان 63 بنكە و 193 ئامێری ڕاكێشانی پارە دانراون، لەژمارەیە هەولێر لە ڕێی 56 بنكە و 164 ئامێری ڕاكێشانی پارە و لە سلێمانی لە ڕێی پێنج بنكە و 20 ئامێری راكێشانی پارەو لە پارێزگای دهۆك لە رێی دوو بنكە و نۆ ئامێری ڕاكێشانی پارە، فەرمانبەران دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێرا ئەوەی ڕاگەیاند كە پرۆژەی هەژماری من كۆتایی هاتووە و بووە بە ڕابردوو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color