گرنگ

ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، ڕای راستەقینەی خەڵكی كوردستانە

2024-10-29

 


#بوار
مەسرور بارزانی، لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند كە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە رای ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستانە.

مەسرور بارزانی لە دیداری مێریدا لەبارەی ئەو لایانانەی كە ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان وتی "ئەنجامی هەڵبژاردنەكان زۆر جیاوازە لەگەڵ پێشبینیكردن. ئەوەی ئێستا هەیە ئەنجامی هەڵبژاردنە. ڕەنگە لایەنێك هەبێت پێی وابێت دەبوو كە كورسی زیاتر بهێنێت، بەڵام خەڵك خۆی بژاردەی خۆی دیاریكردووە".

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە پارتی ڕاستگۆ دەبێت لەگەڵ ئەو دروشمانەی بەرزی كردووەتەوەو بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێدەكات.

مەسرور بارزانی، پەیامی بۆ ئەو لایانانە نارد كە دەیانەوێت بەشداری لە كابینەی داهاتوو بكەن، كە دەبێت ئەو لایانانە ڕەچاوی ڕاستگۆیی و بارودۆخی ئەمنی و ئاوەدانی لەبەرچاو بگرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color