گرنگ

یەکێتی لەرێگەی هەندێک بەڕێوەبەرەوە داوای پڕکردنەوەی فۆرمی تەوتین لە فەرمانبەران دەکات

2024-10-31

 


#بوار 
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێگەی هەندێک بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سلێمانی، داوا لە فەرمانبەران دەکات فۆرمی تەوتین پڕبکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە بەڕێوەبەرەکانیان یەکێتین، داوایان لە فەرمانبەرانیان کردووە بەڵگەنامەی پێویست بهێنن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی تەوتین تا لە حکومەتی عێراق راستەوخۆ مووچەکانیان پێبدرێت.

لە هەفتەی رابردوو بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نووسینگەکانی پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی داخران و یەکێتی دەیەوێت پڕۆژەی تەوتین جێبەجێ بکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color