#بوار
تیمێکی یاسایی یەکێتی لەگەڵ ئەندامانی پارێزگای سلێمانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵایان دژی هەژماری من و ڕێگری لە تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمارکرد .
یەکێتی لەسکاڵاکەیدا حکومەتی هەرێم تۆمەتبار دەکات بەوەی فەرمانبەران ناچار دەکات هەژماری من هەڵبژێرن و ڕێگری کردووە لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ جێبەجێ کردنی تەوتین لە ڕێگای بانکە حکومیەکانی عێراقەوە.
تۆمار کردنی سکاڵا لەلایەن یەکێتیەوە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی یەکێتیە بۆ پەکخستنی هەژماری من لە سلێمانی و هەڵەبجە و دەستکردنە بەپڕۆسەی تەوتین وەک جێگرەوەی هەژماری من.