بوار، تایبەت
سەرۆكی لیژنەی فەتوا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ مایەی كچان دەتوانرێت لەبری زێڕ لەبری زێڕ برنج یان خواردن بكرێتە مارەیی كچان.
د. محەمەد پینجوێنی، سەرۆكی لیژنەی فتوای سلێمانی لەبارەی مارەیی كچانەوە ڕایگەیاند: مارەیی لەقورئانی پیرۆزدا دانراوە بەهەدیە، ئەو كوڕە دەیبەخشیت بەئافرەتەكە، لەبەرامبەر ئەو پڕۆسەیەی دەیەوێت دروستی بكات بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەرئەوەی دەیەوێت لەگەڵ ئەم ئافرەتە هاوسەرگیریی بكات لەسەر بنەمایەكی دروست.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵەكانی حەفتاكاندا زانایانی عێراق مارەییان كرد بەدوو بەشەوە، بەشێكیان دانا بەحازرو بەشەكەی دیكەشیان بەقەرز بۆ ئاسانكاریی هاوسەران
سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەڕووی شەرعەوە بڕی مایەی بۆكچان دیارینەكراوەو دەتوانرێت زیوو یاخود ئاڵتوون یان برنج یان خواردن یاخود هەرشتێكی دیكە بكرێتە مارەیی بۆ كچان.