گرنگ

رێككەوتنی حەلبوسی و مالیكی، متمانە لە سودانی وەردەگرێتەوە؟

2024-11-03

 
ڕێككەوتنێكی نهێنی لە نێوان حەلبوسی و مالیكی ئاشكرا دەبێت كە ئامانجەكەی لێپرسینەوەیە لە محەمەد شیاع سودانی لە هۆڵی پەرلەمان تا ئاستی وەرگرتنەوەی متمانە لە حكومەتەكەی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراق.
بەپێی زانیارییەكان، یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پەیوەندی بە ڕێككەوتنێكی پێش وەختەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاساو محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراقەوە هەیە.
بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی سەرەكی مالیكی لە ڕێككەوتنەكەدا لێپرسینەوەیە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئامانجی محەمەد حەلبوسی خستنی یەكجاری خەمیس خەنجەرە.
لە لێدوانێكی پێشتری حەلبوسی لەبارەی كاندید بوونی مەحمود مەشهەدانی، حەلبوسی گوتییەتی "مەشهەدانی بژاردەمان نییە، بەڵام بەهۆی داخستنی دەرگاكان بەروماندا ناچاربوین دەنگی پێ بدەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنین بەبێ رەزامەندی ئێمە هیچ كەسێك نابێتە سەرۆكی پەرلەمان".
حەلبوسی لەبارەی ڕێككەوتنی پێش وەختەی لەگەڵ سودانی گوتویەتی "سەرۆك وەزیران وا تێگەیەندراوە كە من لەگەڵ نوری مالكی سەركردایەتی پیلانگێریەكمان لە دژی حكومەت هەیە، دەمانەوێت سەرۆكێك دابنێن كە لێپرسینەوە لە حكومەت بكات. ئەمەش وایكردووە، خودی خۆی نامە بۆ پەرلەمانتاران بنێرێت تاوەكو دەنگ بە كاندیدەكەی ئێمە نەدرێت".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color