بوار، تایبەت
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجامەكانی زانكۆلاین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بڵاو دەكەنەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامەكانی وەرگرتنی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ رادەگەیەنن.
ئاماژە بەوەش كراوە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان، لە رۆژی ١٠ـی ئەم مانگەوە دەست دەكرێت بە پڕۆسەی خوێندنی قۆناغی یەكەم لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان
ئەوەش خراوەتە روو، پێویستە لەسەر وەرگیراوان لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان، راستەوخۆ پەیوەندی بە زانكۆكانیان بكەن و هەموو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئامادەكاریی پێویست دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.