گرنگ

زانیاری نوێ‌ لەسەر هاتنی شەپۆلی باران و دروستبوونی لافاو ڕاگەیەندرا

2024-11-03

 

بوار، تایبەت
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاشكرایدەكات لە ئەنجامی هاتنی دوو نزمەپاڵە پەستۆ هاوكات لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری باكور لە ئەنجامی یەكگرتنی ئەودوو شەپۆلە ڕێژەی باران بارین زۆر زیاد دەبێت ڕێژەی زۆری باران بارین لەم شەپۆلەدا دەكەوێتە باكورو باشوری خۆرهەڵاتی هەرێمی كوردستان.
   
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری كەشناسی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هاتنی دوو نزمە پاڵە پەستۆ كە بریتین لە هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی چڕی دەریای سپی ناوەڕاست و هەروەها نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور یەكگرتنی ئەو دوو شەپۆلە و هاوكات لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری باكور ئەمڕۆ 3/11/2024 كاریگەرییەكانی باران بارین زیاتر دەبن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەمڕۆوە كە هاتنی شێ یەكی زۆر لە دەریای سورەوە دەستپێدەكات بەرەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر هەڵ ئەكشێت بەوجۆرەش لە ئێستا بەدواوە بۆكاتەكانی ئەمڕۆ قوڵبونەوەی چەقی ناوەڕاستی شەپۆلەكەیە بۆ ڕۆژانی تریش هەر كاریگەری دەمێنێت و لەگەڵ یەكگرتنی هەردوو شەپۆل ڕێژەی باران بارین زۆر زیاد دەبێت.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئەنجامی یەكگرتنی ئەو دوو شەپۆلە لە هەندێك كات ڕێژەی ملیمەكانی باران زیاد دەكات، ئاستی ئاو لە چەم و ڕووبارەكان بەرز دەبێتەوە جار جار پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەكات خێرایی با هەندێك كات چالاك بۆ مامناوەند دەبێت لەگەڵ ئەوەش دا هەوری پڕوو هەورە بروسكە دروست دەبێت، هاوكات ڕێژەی زۆری باران بارین لەم شەپۆلەدا دەكەوێتە باكورو باشوری خۆرهەڵاتی هەرێمی كوردستان لەناوچەكانی دیكەش ڕێژەكە مامناوەندە بۆ ئەگەری بەهێز دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color