بوار، تایبەت
كۆمپانیاكانی پەیوەندی و گەیاندن لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاگاداركراونەتەوە، هەر كەسێك بەشداریی هێڵی ئینتەرنێتی كردووە پێویستە بەڵگەنامە فەرمییەكانی پێشكەشی كۆمپانیای دابینكەری ئینتەرنێت بكات بۆئەوەی هێڵەكەی نەبڕدرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندرازێكی كۆمپانیای IQبۆ دابینكردنی ئینتەرنێت، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاگاداركراونەتەوە، هەر كەسێك بەشداریی هێڵی ئینتەرنێتی كردووە پێویستە بەڵگەنامە فەرمییەكانی وەك (ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری یان كۆدی ئاسایش)ی پێشكەشی كۆمپانیای دابینكەری هێڵی ئینتەرنێت نەكردبێت لە كاتی بەشداریكردندا، ئەوا لەماوەیەكی نزیكدا هێڵەكەی دەبڕدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە بە زووترین كات ئەو بەڵگەنامانە پێشكەش بە كۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێت بكرێت، هاوكات ئەگەر كەسەكە بیانی بوو ئەوا پێویستە پاسپۆرت و نشینگە پێشكەش بكات وەك بەڵگەنامەی فەرمین، لەو چوارچێوەیەشدا لە ئێستادا كۆمپانیای IQ دەستی كردووە بە پەیوەندیكردن بە بەشداربووانیەوە بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەكان لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكەیانەوە.