گرنگ

میدیای عێراقی وادەی ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی دیاریكرد

2024-11-09

 
بوار،
میدیایەكی عێراقی رایدەگەیەنێت، حكوومەتی فیدراڵ لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و تا كۆتایی هەفتە تەواوی مووچەی ئەم مانگەیان دەنێرێت

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) ئاشكرای كردووە، گفتوگۆكانی شاندی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن، شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ كۆ بووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە شایستەی دارایی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كراوە، هەروەها پێشكەوتنەكانی پرۆسەی مووچە بەبانكیكردنی فەرمانبەرانی هەریمی كوردستان خراوەتە ڕوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕێباز حەملان، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری ڕاگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكان باس لە مووچەی مانگی تشرینی یەكەم و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەكرێت، ئاشكراشی كردووە، بەپێی ئەو لیستەی، كە شاندەكە پێیەتی، مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینارە.

ئەو ماڵپەڕە عێراقییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكوومەتی فیدراڵ لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و تا كۆتایی هەفتە تەواوی مووچەی ئەم مانگەیان دەنێرێت.
Red Heart
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color