بوار، تایبەت
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا وەڵامی 40 تانەمان داوەتەوە كە لەلایەن لیست و كاندید و لایەنە سیاسییەكان لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان تۆماركرابوو هەر ئەمڕۆش وەڵامی سەرجەمیان دەدەینەوە كە ژمارەیان 41 تانەیە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە بواری ڕاگەیاند: لە كۆی ئەو ئەو 41 تانەیەی كە لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوون، تا دوێنێ وەڵامی 40 تانەمان داوەتەوە و ئەمڕۆش وەڵامی تانەكەی دیكە دەدەینەوە و بەوجۆرەش كۆتایی بە وەڵامی تانەكانی لایەنە سیاسییەكان دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی یاسای كۆمسیۆن دوای وەڵامدانەوەی تانەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە، دواتر دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەكان لە ماوەی 10 رۆژی كاركردندا یەكلادەكاتەوە و دواتریش ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەكات.