گرنگ

محەمەدی حاجی مەحمود دەستیكرد بە ڕووخاندنی خانووەكەی عەبدولای برای

2024-11-11

 

بوار، تایبەت
دوای ئەوەی دوێنێ‌ ئەو خانووەی كە خاوەنداری بۆ عەبدولای حاجی مەحمود دەگەڕایەوە و ماوەیەكی زۆر بوو لولایەن ئاستیشی هەڵەبجەوە پارێزگاری لێدەكرا و دواتر ڕادەستی محەمەدی حاجی مەحمود كرا، ئەمڕۆ بە بڕیاری محەمەدی حاجی مەحمود دەستكرا بە ڕووخاندنی ئەو خانووە كە دەكەوێتە گوندی گوڵەخانەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە بوار دراون ئەوەخراوەتەڕوو، بە بڕیارێكی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود دەستكرا بە ڕووخاندنی ئەو خانووەی كە دەكەوێتە نزیك گوندی گوڵەخانە و پێشتر عەبدوڵای حاجی مەحموودی تێدا نیشتەجێی بوو، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ‌ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە بەفەرمی ئەو خانووەی ڕادەستی محەمەدی حاجی مەحمود كردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری ئەو بڕیارەی محەمەدی حاجی مەحمود بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەیەوێت بەو هەنگاوە چیدیكە ڕێگە لە عەبدوڵای حاجی مەحمود بگرێت بەهیچ جۆرێك بیر لەوەنەكاتەوە بگەڕێتەوە بۆ گوندەكەی كە ( گوڵەخانە)یە

لەماوەكانی ڕابردوودا بەهۆی دروستبوونی ناكۆی لە نێوان هەریەكە لە عەبدوڵای حاجی مەحمود و محەمەدی حاجی مەحمودی برای، گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە لە گوڵەخانە ڕوویدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەكی سەر بە محەمەدی حاجی مەحمود گیانی لەدەستدا، دواتر ئاسایش كەوتنە نێوانیانەوە و دەستی بەسەر ئەو خانووەدا گرت كە بووە هۆی دروستبوونی گرژییەكەی گوڵەخانە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color