وابڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له رۆژى سێشه‌ممه راسته‌وخۆ دواتر بێته هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى گفتووگۆكردن له‌سه‌ر پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
بوار زانیویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ى محەمەد شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان كردنه‌وه‌ى گرێ كوێره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى و یه‌كێتیى.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پشتیوانى سوودانى بۆ دروستكردنى كابینه‌ى ده‌یه‌م له كاتێكى نزیكدا له به‌رامبه‌ر پشتیوانى داهاتوو پارتى و یه‌كێتییه بۆ پشتیوانى ناوبراو له حكومه‌تى داهاتووى عێراق.
بوار زانیویه‌تى، به هاتنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رى هه‌یه پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى 11 و 12 و ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى چاره‌سه‌ر بكرێت.