گرنگ

وەزیری دارایی عێراقی مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مانگی ۱۰ هەیە

2024-11-18

 


#بوار
دوای ڕاسپادنی وەزارەتی دارایی عێراق لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق  بۆ ناردنی مووچەی مانگی ۱۰ی فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەند نییە بۆ ناردنی پارەی مووچە و مەرجی پێشوەختەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.

بەپێی زانیاریەکانی بوار وەزیری دارای عێراق ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کردووەتە مەرج بۆ ناردنی مووچە و چاوەڕێی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی دەکات بۆ ناردنی پارەی مووچە و ئەو داهاتەی بڕیارە ڕادەست بکرێت نیوەی داهاتی نانەوتی مانگی تەمووزە و وەزیری دارایی سورە لەسەر ڕادەستکردنی داهاتەکە تا مووچە تا بنێرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color