بوار، تایبەت سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، داوی سەردانەكەمان بۆلای سەرۆكی دادگای فیدراڵی، دواتر نوسراو واژۆكرا، بۆ ناردنی بڕی 763ملیارو 146 ملیۆن دیناربخرێتە سەر حسابی حكومەتی هەرێم بۆ موچەی مانگی 10، دەشڵێت" حكومەتی هەرێم بە نیازە تەنها مووچەی مانگی 10 و 11 دابەشبكات" سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆو نەوت ٢٣٣ ملیار دیناری بخاتە سەر ئەو بڕەپارەیەی بڕیاری لەبارەوە دراوە بۆ هەرێم ڕەوانە بكرێت، چونكە لیستی موچە بۆ هەرمانگێك پێویستی بە بڕی ٩٩٦ ملیار دینارە. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرێم داوای بڕێك پارەی دیكەی لەدارایی عێراق كردووە وەك پشكی هەرێم تا موچەی مانگەكانی ١١ و ١٢ ی پێ دابەش بكات لەگەڵ ئەو دوو ٧٦٣ ملیارەی دیكە، بەڵام ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواكراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە ٣ پارەی ٧٦٣ ملیاری تەنها موچەی مانگەكانی ١٠ و ١١ دابەش بكات، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، لە10مانگی ڕابردوو هەرێم تەنها ٣٩٥ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندۆتەوە، جگە لەوەی نەوتی بەتەنكەرو لەناوخۆ فرۆشتووە.