گرنگ

ئەو 28كەسەی پارتی بۆ هەڵەبجەی دامەزراندن بەڕێوەبەرەگشتییەكانی یەكێتی دەستبەكاربوونیان بۆناكەن

2024-11-29

 

 بوار، تایبەت دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت و لەسەرداوای لقی 12ی پارتی بڕیاری دامەزراندن بۆ 28 كەس دەركرا بۆ ئەوەی لەداموو دەزگاحكومەییەكانی هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن، بەڵام بە وتەی قائیمقامی هەڵەبجە بەهۆی نادادپەروەری لەو بڕیارە دەستبەكاربوونیان بۆناكرێت.. نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە بەمیدیای یەكێتی ڕاگەیاندووە: بەداخەوە ئەو 28كەسەی كە بە فەرمانێكی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت بۆ داموو دەزگاكانی هەڵەبجە دامەزراون، بەبێ ئاگاداری ئیدارەی هەڵەبجە بووە و ئێمە ئاگاداری ئەو دامەزراندنە نین، بۆیە داوامان كردووە ئەو دامەزراندنە هەڵبوەشێتەوە و هاوكات داواشمان لەبەڕێوەبەرە گشتییەكان كردووە دەستبەكاربوونیان بۆنەكرێت. ئاماژەی بەوەشكردوو، ئەو دامەزراندنە هیچ دادپەروەریەكی تێدانییە، چونكە ئێمە چەند ساڵێكە داوای دامەزراندنی دوو هەزار فەرمانبەرمان كردووە بەڵام ڕەزامەندی دامەزراندنی 500كەسمان بۆهاتووەتەوە تاوەكو ئێستا دانەمەزراون، ئێمە ڕەچاوی خاڵبەندیمان كردووە بۆئەوەی ئەوكەسانە دابمەزرێن كە شایستەن و مافی خۆیانە دابمەزرێن، بەڵام ئەم دامەزراندنە هیچ دادپەروەرییەكی تێدانییە و تەنانەت كەسانی وادامەزراون كە هیچ بروانامەیەكیان نییە. هەر لەسەر ئەوبابەتە كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاندووە: سەرجەم ئەو ناوانەی كە لەولیستەدا ناویان دەرچووە بۆ دامەزراندن لەلایەن لقی 12ی پارتییەوە ناوەكانیان نێردراوە بۆ شوێنی مەبەست، ئەم دامەزراندنە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە كە بە هەڵەبجەیەكان درابوو جیاوازی نەكرێت لە نێوان دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان بۆدامەزراندن، بەڵام ئەم لیستە نادادی زۆری تێدایە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color