#بوار شنۆ عەبدوڵڵا پێنجوێنی، کاندیدی کۆمەڵی دادگەری بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و هاوسەری سۆران عومەر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی پیرۆزبایی لە هێرۆ عەتار دەکات و پێی بڕیاری دەرکردنی هەڵە بوو. دەقی نوسینەکەی شنۆ عەبدوڵڵا پێنجوێنی: دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە هێرۆ عەتار دەکەم راست و رەوان بریاری دەرکردنی کۆمەڵی دادگەری بۆ هێرۆ عەتار هەڵەیە. هەڵە ئەوەیە کە ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتی و مەڵبەندەکان و لقەکان و ناوچەکان هێنایانە پێش و کاریان بۆ کردو مدیایان خستە خزمەتی، لەکاتیکدا هێرۆ خان نە بروای تەواوی بە کاری حیزبی و کاری ریکخراوەییەوە نەبو، لە هەربارودۆخێکدا بوایە دەبو هێرۆ عەتار پابەندی ئەو بریارە بوایە ، تا کۆمەڵی دادگەری بە بریارەکەیدا دەچوەوەو یان بریاریکی تری دەدا. کۆمەڵی دادگەری دەبێت بە خۆیاندا بچنەوەو بۆ بەهيزکردنی هۆکاری شکستیان رێگە راستەکە بدۆزنەوە ،زۆربەی ئەوانەی کە بونەتە ئەندامی پەرلەمان لە رابردودا هۆکاریک بون بۆ شکستی. ئەم حیزبە. دواجار هێرۆش وەک هەر کاندیدێکی تر مافی خۆیەتی وپێی قبوڵ نیە کەسیکی تر جێگرەوەی بێت. گەرەنتی چیە لە دوای نەچونی کاک عبدالستارو مامۆستا عومەر گوڵپی ولە کۆی ئەو ٥٦ بەربژێرەی تر بریارێکی تری لەم جۆرە نەدرێت؟هەر چەند کۆمەڵیی دادگەری سورە لەسەر بریارەکەی وەک هەڵوێستێکی سیاسی و جەماوەری.