گرنگ

محەمەد شیاع سودانی پەرلەمانتارانی كوردی بێهواكرد لە ناردنی پارەی دیكە بۆ هەرێم

2024-12-04

 

 بوار، تایبەت پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرایدەكات كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق داوایان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە كە پارەی دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 10 دابەشبكرێت، بەڵام سەدانی پێی وتوون هیوادارە تا كاتی هەناردەكردنەوەی نەوت ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە بواری ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە ناو هۆڵی پەرلەمان داوامان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد كە گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكات و پارەی دیكە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 ڕەوانە بكرێت، بۆ ئەومەبەستەش سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵامی داونەتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی ڕاگەیاندین كە جێ بەجێ نەكردنی ماددەكانی ناو موازەنەو كێشەی رادەست نەكردنی داهاتی نانەوتی و گومرگی و خاڵە سنورەكان كێشەی دروست كردووە بۆ موچە، هاوكات ئەوەی كە لەبەردەستە 700 ملیاردە بەڵام حكومەتی هەرێم پێوستی بە زیاد لە 950 ملیار دینار هەیە. ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەی پێویتین كە هیوادارە لە هەمواری یاسای بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت ئەم گرفتەش چارەسەر بكرێت، بەبێ‌ ئەوەی بەڵێنی ناردنی هیچ بڕە پارەیەكی دیكە بدات بە پەرلەمانتارانی كورد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color