بوار، تایبەت بەمەبەستی ڕێگریكردن لە توشبوون بە نەخۆشی ئایدز، توێژەرانی زانكۆیەكی ئەمەریكی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی دەرزییەكن هاوشێوەی ڤاكسین بۆ ڕێگری بە توشبوون بەو جۆرە نەخۆشییە، تا ئێستا لە قۆناغی سێمی تاقیكردنەوەكاندا دەرزییەكە سەركەوتنی بەدەستهێناوە. توێژەرانی زانكۆی ئیمۆری و سەنتەری تەندروستیی گرادی لە ئەمریكا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی دەرزییەكن بۆ ئەوەی وەك چارەسەر بۆ تووشبووانی ئایدز بەكاری بهێنن، هاوكات ئەو توێژەرەوانە كاریان لەسەر ئەوە كردووە كە دەرزییەكە وەكو ڤاكسین بۆ كەسانی ئاسایی بەكاربهێنن بۆ ئەوەی ڕێگری بكات لە توشبوون بە نەخۆشی ئایدز. دەرزییەكە ناوی Lenacapavir هاوكات ئەو توێژەرانە دەڵێن، دەرزیی Lenacapavir بە رێژەی 96٪ ئەگەری تووشبوون كەمدەكاتەوە، لەكۆی 2179 بەكارهێنەر، تەنیا دوو كەسیان تووشی ڤایرۆسەكە بوون، هەرچەندە دەرمانی دیكەش هەن بۆ پێشگیری، بەڵام دەبێت رۆژانە بەكار بهێندرێن. بەشداربووانی ئەو توێژینەوەیە جەخت لەوەدەكەنەوە كە تا كۆتایی ساڵی داهاتوو نزیك دەبنەوە لە راگەیاندنی یەكەم ڤاكسینی دژ بە نەخۆشی ئایدز.