گرنگ

وردەکاری هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

2024-12-05

 

 بوار، تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى عێراق رایگه‌یاند، كه‌ ناتوانن له‌ 760 ملیارى مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12 بنێرن له‌ ئێستادا هه‌رێمى كوردستان فشاره‌كانى له‌رێگه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێكى سیاسى و دیبلۆماسى زیادكردووه‌ به‌مه‌به‌ستى ناردنى بڕى 430 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ هه‌رسێ مانگه‌كه‌. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى زیاتر له‌ 700 ملیار بۆ مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12 سووره‌ له‌سه‌ر داواى گواستنه‌وه‌ى بڕى 430 ملیار دینارى به‌شێوازى موناقه‌له‌ له‌ بڕگه‌ و مادده‌كانى بودجه‌ى عێراق به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ نه‌داوه‌. بوار زانیویه‌تى، له‌ دوێنی شه‌وه‌وه‌ فشاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا زیادیكردووه‌و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێم سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندى و كه‌ناڵه‌ سیاسى و دیبلۆماسییه‌كانى خۆى به‌كارهێناوه‌ له‌سه‌ر ناردنى بڕێكى دیكه‌ پاره‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ به‌غدا كورتهێنانى ئه‌و سێ مانگه‌ پڕبكرێته‌وه‌. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى قسه‌كانى محمد شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش هه‌ر سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌یه‌كى یاسایى بدۆزرێته‌وه‌ تاوه‌كو رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color