گرنگ

لاهورشێخ جەنگی : بۆ هەڵبژاردنی عێراق هەماهەنگیمان لەگەڵ مالیکی دەبێت

2024-12-05

 

#بوار لاهور شێخ جەنگی لە بەغدا سەردانی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەکات و لەکۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچە و دۆخی ئەمنی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن. بەپێی زانیاریەکانی بوار، لاهور شێخ جەنگی لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا سەرکردەی لایەنە عێراقیەکان دەبینێت و لەهەمانکاتدا مالیکی دەیەوێت لایەنەکانی هەرێم لە سودانی دوور بخاتەوە و لە کۆبونەوەی نێوان مالیکی و لاهور شێخ جەنگیدا بڕیاریانداوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەساڵی داهاتوو هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەنێوان دەوڵەتی یاساو بەرەی گەل هەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color