گرنگ

ئەمڕۆ مالیکی چۆن ڕیسەکەی سودانی کردەوە بەخوری؟

2024-12-05

 

#بوار لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاربوو دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدرێت و بەشێک بوو لەبەرنامەی کاری پەرلەمان، بەڵام لە دوا ساتدا پڕۆژە هەموارەکە لادراو لەخشتەی کاری پەرلەمان دەرهێنرا. لە بەرامبەردا فراکسیۆنە کوردییەکان وەک ناڕەزایی لە کۆبونەوەی پەرلەمان کشانەوە. بەپێی زانیاریەکانی بوار، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی کە یەکێکە لە سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی داوای لە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە پڕۆژە یاساکە لە بەرنامەی کاری پەرلەمان دەربکات بەبیانوی ئەوەی پێویستە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی ڕای کۆتای خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساکە بدەن. بەو پێیەی وەزیری دارایی لە دەرەوەی عێراقە ناتوانرێت ڕای کۆتای وەربگیرێت. دەستوەردانەکەی عەتوان عەتوانی سەرکردەی نزیک لە نوری مالکی و سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا کە بە نوێنەری مالکی لەپەرلەمانی عێراق دادەنرێت، بەم هەنگاوەی ڕیسەکەی سودانی کردەوە خوری. بەو پێیەی ڕێکەوتنی لەگەڵ هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت کردووە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە ٦ دۆلارەوە بۆ ۱٦ دۆلار زیاد کراوەو بڕیار بوو لە هەمواری پڕۆژە یاساکە دەنگی لەسەر بدرێت. بەڵام دەستوەردانەکەی مالیکی گرفتی گەورە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دروست دەکات. بەو پێیەی لە ڕۆژی ۹ی مانگەوە پەرلەمان دەکەوێتە پشوی زستانەوەو ڕەنگە تا پێش ئەوکاتە نەتوانرێ دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدرێت کە تاکە ڕێگایە تا بتوانرێت نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color