گرنگ

پەیامێك لە مەسعود بارزانییەوە

2024-12-07

 
 بوار، تایبەت مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوكردەوە ئاماژە بەوەدەكات بە بایەخێكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ رووداو و گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە دەكەین كەروودەدەن، هیواخوازین لایەنەكان بەشێوەیەكی ئاشتییانە بگەنە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێكهاتەكانی سووریا بێت مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە: بە بایەخێكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ رووداو و گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە دەكەین كە لە سووریا روودەدەن، چونكە ئەو پێشهات و رووداوانە كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێكڕای ناوچەكەمان هەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، هیوادارین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببنە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان و رەفتارێك ئەنجام نەدرێت كە ناكۆكی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێكهاتەكانی سووریا قووڵ بكاتەوە. سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لەوەشكرد، ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەكان بە شێوەیەكی ئاشتییانە بگەنە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێكهاتەكانی سووریا و پێكەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color