بوار، تایبەت وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی هەموو هەوڵێكیداوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و تەوتینی مووچە، بەڵام پارتی لەكەناڵەكانی خۆیەوە هەواڵی مووچە و گەیشتنی پارە لەوەزارەتی دارایی عیراقەوە بڵاودەكاتەوە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە كەی مووچە دابەشدەكرێت ئەمەش بێمتمانەیی لای مووچەخۆران دروستكردووە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە: یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەموو هەوڵێكیداوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و تەوتینی مووچە، چونكە ئەگەر لەكاتی خۆیدا تەوتین جێبەجێبكرایە ئەوە بارودۆخی مووچە بەوشێوەیە نەدەبوو، چونكە تا مووچە بەبێ چارەسەر لەدەستی هەرێمدا بێت دابەشناكرێت و بەمشێوەیە دوادەكەوێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەداخەوە هەرچەندە پارتی لەكەناڵەكانی خۆیەوە هەواڵی مووچە و گەیشتنی پارە لەوەزارەتی دارایی عیراقەوە بڵاودەكاتەوە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە ئاخۆ دابەشدەكرێت یاخود نا ئەمەش بێمتمانەیی لای مووچەخۆران دروستكردووە. وتەبێژەكەی یەكێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەكێتی بریتی بوو لە بەرنامەیەكی تەواوكراو لەڕووی ئابوری و هەلی كار و كۆمەڵایەتی و كێشەی ژنان و كۆچی گەنجان و پرسی ئەمنی و راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی، هاوكات خەڵك متمانەی كەمبووە بۆیە دەبێت بەكارەكانی رابردووماندا بچینەوە و رێڕەوی حكومڕانی راست بكەینەوە.