گرنگ

ئومێدخۆشناو: ئەگەر ستەمی عێراق بیهێڵایە ئەو پێشكەوتنەی هەولێر زۆر زیاتر دەبوو لەئێستا

2024-12-07

 

بوار، تایبەت پارێزگاری هەولێر رایگەیدەگەیەنێت ئەگەر زوڵم و ستەمی حكوومەتی عێراقی نەبووایە لە بڕینی بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان، ئەوە ئەو پێشكەوتن و ئاوەدانییەی ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت و هەرێمی كوردستان دەیبینن زۆر زیاتر دەبوو لەوەی ئێستا هەیە. بەگوێرەی راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر كە بەبۆنەی سەردانی پارێزگاری میسان بۆ هەولێر بڵاویان كردووەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنانی پارێزگاری میسان و شاندی یاوەری بۆ شاری هەولێر، ئومێدی خواست ئەو دیدار و كۆنفرانسە ببێتە دەرفەتێك بۆ زیاتر بەروپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو شاری هەولێر و میسان و وەبەرهێنەران و گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی زیاتر. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر زوڵم و ستەمی حكوومەتی عێراقی نەبووایە لە بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان، ئەوە ئەو پێشكەوتن و ئاوەدانیەی ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت و هەرێمی كوردستان دەیبینن زۆر زیاتر دەبوو، ئەمڕۆش بەهۆی ئەو كێشە و گرفتانەی هەیە،كاریگەری كردۆتە سەر بار و دۆخی ئابووری و كار و كەسابەتی هاووڵاتییان و وەبەرهێنان لە هەموو شارەكانی عێراق. هەر لەو ڕاگەیەندراوەی پارێزگاری هەولێر ئەوەشهاتووە، ئومێد دەكەین حكوومەتی ئێستای عێراق ئاوڕدەرەوەی خواستەكانی گەلانی عێراق بێت بە گشت پێكهاتەكانیەوە، كە زەحمەتی و ناخۆشی و قوربانی زۆریان داوە، ئەو ناسەقامیرییە ئابووری و ئاسایشیەی كە هەیە نەمێنێت، تاوەكوو گەلانی عێراق بگەنە قۆناغێكی دیكەی ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color