ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى ئاگادارى فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتى كردۆته‌وه كه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى كورد له رۆژئاواى كوردستان له سووریا هه‌یه. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، دواى رووخانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له 7ى 12ى 2024 له سووریا حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ى گه‌وره دیبلۆماتكارێكى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا په‌یامێكى بۆ مه‌زڵوم عه‌بدى فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتى كوردستان ناردووه كه مه‌ترسى جدى له‌سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان له وڵاتى سووریا هه‌یه. بوار زانیویه‌تى، به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به به‌رپرسانى باڵاى رۆژئاواى كوردستانى وتووه مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ى قه‌واره‌ى كوردى له رۆژئاوا له ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده به‌شێكى په‌یوه‌سته به‌سه‌ربه‌خۆى بڕیارى سیاسى هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاوا و پێویسته له ماوه‌یه‌كى نزیكدا خۆیان به‌كلابكه‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگى، سه‌رۆكى په‌ره‌ى گه‌ڵ كه دۆستێكى نزیكى مه‌زڵوم عه‌بدییه رایگه‌یاند: مەترسییەکان بۆ سەر رۆژئاوا زۆر جدین، گەربێت و هەنگاوی بەپەلە نەنرێت، زۆری خاکی رۆژئاوا لە دەستی کورد دەردەهێنرێت.