گرنگ

ئەمڕۆ بەغدا 44 ملیار و 500 ملیۆن دینار ڕەوانەی هەرێم دەكات

2024-12-14

 

بوار، تایبەت
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 44 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەك دواین بڕە پارەی شایستەی جوتیارانی هەولێر ڕەوانەی سایلۆی هەولێر بكات و لە ڕۆژانی داهاتووش دەیتبكرێت بەدابەشكردنی بەسەر جوتیاراندا.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر ڕایگەیاند: چاوەڕوانین ئەمڕۆ بڕی 44 ملیار و 500 ملیۆن دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی هەولێر بگاتە سایلۆی هەولێرو، لە ڕۆژانی داهاتووشدا دەست بە دابەشكردنی چەكی كڕینەوەی گەنمی جووتیاران دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ دەنێردرێت تایبەتە بە پرۆسەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2023، شایستەكەش پارەی كڕینەوەی گەنمی 16 هەزار و 700 جووتیارە.

ئەمساڵ بە گوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی هەرێم لەگەڵ حكوومەتی عێراق كردوویان، بڕی 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیرا كە بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینار دانرابوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color