جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی سەربازی بە هاوتانەكراوی دابەشدەكرێت و تا ئێستاش هیچ هەولێك نییە بۆ ئەوەی مووچەكانیان هاوتابكرێت. فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە راگەیاند: مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی سەربازی هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو بەگوێرەی یاسا كۆنەكە دەبێت وهاوتا نەكراوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە لیستەكانی مووچەی خانەنشینیمان بەپێی لیستە كۆنەكە بۆ ئەمساڵ ئامادەكردووە و ناردووە، تا ئێستا هیچ هەوڵێكی نوێ بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی نییە، هاوكات كێشەی دواكەوتنی مووچەی بەشێك لە خانەنشینی هێزەكانی 70 كە لە ڕابردوودا چەند جارێك دووبارە بووەوە، بەڵام ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە و سەرجەم ناوەكان خراونەتە سەر خانەنشینی پێشمەرگە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی وابڕیارە سبەی سێ شەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران.