#بوار رۆژنامەیەكی عەرەبی، ترسی ئەمریكا لە بەكارهێنانی میلیشیا شیعەكانی عێراق بۆ تێكدانی دۆخی سوریا لەلایەن ئێرانەوە دەخاتەڕوو. بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "العربي الجدید"، ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیامی هۆشدارییان داوە بەعێراق و داوای كۆنتڕۆڵكردنی میلیشیا شیعەكانی عێراقییان لە حكومەتی عێراقی كردووە. بەپێی راپۆرتی رۆژنامە عەرەبییەكە كە لەگەڵ چەند سەرچاوەیەكی عێراقی قسەیان كردووە باس لەوە دەكات كە حكومەتی عێراق و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامی نێودەوڵەتیان پێگەیشتووەو تیادا داوای كۆتایی هێنان بە گروپە چەكدارەكان كراوە. بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە ناوەڕۆكی پەیامەكەی ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ڕێی نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە گەیەندراوە بە مەرجەعیەتی نەجەف، لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو ئەو پرسە گرنگانەی پێویستە حكومەتی عێراق بەدییانبهێنێت و پەیوەستن بە گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران، كە جێگەی نیگەرانی ئەمریكاو لایەنە نێودەوڵەتیەكان بەوەی بوونەتە هۆكاری ناسەقامگیری لە ناوچەكە. بەپێ راپۆرتەكەی رۆژنامەی (العربي الجدید) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەردانە رانەگەیەندراوەكەیدا گەیاندویەتی بە بەرپرسانی عێراق و پێویستی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتی بە روونی خستووەتەڕوو. بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەكە، ئەمریكا ترسی هەیە ئێران ملیشیا چەكدارەكانی عێراق بۆ تێكدانی دۆخی سوریا بە كاربهێنێت و بەرپرسانی ئەمریكا ئەوەیان بە بەرپرسانی عێراق گەیاندووە كە كارێكی لەو شێوەیە قبوڵكراو نییە.