گرنگ

بنەماڵەی ( هێرۆ عەتار) لەسەر دەستبەكار بوونی وەك پەرلەمانتار هاتنەدەنگ

2024-12-18

 

دوای ئەوەی لەیەكەم دانیشتنی پەرلەمان كاندیدێكی دەرچووی كۆمەڵی دادگەری پێچەوانەی بڕیاری حزبەكەی سوێندی یاسایی خواردوو بووە پەرلەمانتار، ئەمڕۆ بنەماڵەی ئەو پەرلەمانتارە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و جەختیان لەوەكردووەتەوە كە ئەو خەبات و قوربانیدانەی هەمان بووە بە پلەو پۆستی ناگۆڕینەوە. لە بەیاننامەكەی بنەماڵەی پەرلەمانتار( هێرۆ عەتار) ئەوە هاتووە، ئێمە وەك بنەماڵەی كوێخا محمەدی دێگەڵە و شەهیدی فەرماندە( عەلی سیوەیلی و شەهید مامۆستا تاهیر ئەحمەد) بەڕای گشتی و ئەندامان و دەنگدەرانی كۆمەڵی دادگەری ڕادەگەیەنین كە پابەندنەبوون بە بڕیاری بایكۆت و بەشداربوون لە كۆبوونەوە و سوێندخواردنی ( هێرۆعەتار) ز‌ور نیگەرانی كردوین. ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئێمە وەك بنەماڵە پشتگیری ( هێرۆعەتار) ناكەین و لەسەرەتای ساڵانی هەشتاكانەوە لەگەڵ ئەم كاروانە خوداویستەداین و شەهید و قوربانی و ئاوەرەیی و ڕەنجی زۆرمان لە پێناویدا داوە، بۆیە هەرگیز خەبات و شكۆو پابەندی و ئەو بەڵێنەی بەخودامانداوە بۆ پلەو پۆست و ئیمتیازات نایگۆڕینەوە. هەر لەو بەیاننامەی بنەماڵەی پەرلەمانتار هێرۆ عەتار ئەوەشهاتووە، هیچ سەرنج و تێبینیەك ناكەینە ناكەینە پاساوی هەنگاوی هەڵە و بیبەڵێنی و شكاندنی بڕیاری سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری و بنەماڵەكەمان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color