گرنگ

نۆ رۆژ بەر لە بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی ئەمینداری یەکگرتوو سەردانی تورکیا دەکات

2024-12-18

 
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند کە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای کردووە و لەگەڵ جێگری‌ وەزیری دەرەوەی تورکیا باسیان لەگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کردووە. سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوەکە، لەسەر بانگێشتنامەیەکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەیان کرد و لەلایەن ( د.نوح یڵمەز ) جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئامادەبونی باڵیۆز (عەلی ڕەزا گونەی) بەرپرسی مەلەفی عێڕاق پێشوازیان لێکرا. ئاماژەی بەوەکردووە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر کۆتا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەکرا و لای خۆیانەوە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو خوازیاربوون کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی سوریا کۆتایی ستەم و نادادی بێت و ببێتە مایەی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بەڕووی تەواوی پێکهاتەکاندا. ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەیان بە گرنگی پاراستنی مافی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی تەواوی لایەنەکان کرد، بەتایبەتی کورد کە ستەمێکی دێرینی لەسەر بووە و ئێستاش خاوەنی واقعێکی تایبەتی خۆیەتی، هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا سوپاسی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی کرد و بە گرنگییەوە باسیان لە تێڕوانین و بۆچونەکانی کردووە.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color