وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاو کردەوە و لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە د سەبارەت بەو هەواڵانەی کە بەم دواییە لە هەندێک پێگەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوکراوەتەوە کە بە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئەنقەست مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار مانگ نەداوە وەزارەتی دارای ڕایدەگەیەنێت کە ئەم تۆمەتانە بە تەواوی بێ بنەمان و جەخت لەسەر پابەندبوونی تەواوی خۆی دەکاتەوە بە جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی بەپێی یاسا و ڕێکارە کارپێکراوەکان بەبێ هیچ کەمتەرخەمییەک و لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی دارای عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ناردووە و بڕە پارەی پێویست گواستراوەتەوە بۆ مووجەی ئەو دوو مانگە . وەزارەتی دارای عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو مووچانە بەپێی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لەو پارەیە بووە کە بۆ هەرێم تەرخانکرابوون هاوشێوەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی و بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی کە پابەندبوونی دیاریکردووە بە پێدانی مووچە لە کاتی دیاری کراو بەڵام هەرێم پابەند نەبوو بەو میکانیزمەی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق دیاریکراوەو کەموکوڕی لە تەرازووی پێداچوونەوەو وردبینی بووەتە هۆی دواکەوتنی پێدانی مووچە. وەزارەتی دارای ڕایگەیاندووە دووپاتی دەکاتەوە کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە مووچە لەڕێگەی کۆبوونەوەی خولی نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێم، هەروەها پابەندە بە دابینکردنی پارەی مووچە لە چوارچێوەی یاسایی پەسەندکراو . لەمبارەیەوە وەزارەت داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە وریاییان لە گواستنەوەی زانیاریدا هەبێت و دڵنیابن لە دروستی زانیاریەکان پێش ئەوەی بڵاوی بکەنەوە کە ڕەنگە ببێتە هۆی وروژاندنی ڕای گشتی یان ببێتە هۆی شێواندنی ڕاستییەکان.