گرنگ

گۆڕانکارییەکانی سوریا، ئەجێندای سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانییە

2024-12-21

 


#بوار
ئەمڕۆ ۲۱ی ۱۲ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و  باڵوێزی ئەمەریکا و بەریتانیا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و بەشێک لە سەرکردەی لایەنە کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی بوار، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچە دەکات و جگە لە بارودۆخی سوریا و کاریگەری لەسەر عێراق کە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان دەبن.

بافڵ تاڵەبانی زیاتر لە چوار مانگە سەردانی بەغدای نەکردووە و دوا سەردانی لە مانگی ئابی ڕابردوو بوو بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک و دواتر بەهۆی سەرقاڵی کەمپەینی هەڵبژاردنی کوردستان و سەفەری بۆ دەرەوە سەردانی بەغدای نەکردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color