گرنگ

كوردێك دەبێتە وەزیری دەرەوەی سوریا

2024-12-21

 

شیبانی كە كوردێكی تەمەن 36 ساڵە دەبێتە وەزیری دەرەوەی سوریا. بەپێی هەواڵێكی كەناڵی جەزیرەی قەتەری، ئەسعەد حەسەن شیبانی وەكو وەزیری دەرەوە لە حكومەتی نوێی سوریا دەستنیشانكراوە. ئەسعەد شیبانی لە دایكبووی ساڵی 1987ی پارێزگای حەسەكەیەو لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ژیاوە. شیبانی لە ساڵی 2009، بەشی زمان و ئادابی ئینگلیزی لە كۆلیژی ئاداب و زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی دیمەشق تەواو كردووە. شیبانی، ساڵی 2022 بڕوانامەی ماستەری لە زانستە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی دەرەوەی لە توركیا بەدەستهێناوەو لە ساڵی 2024 بڕوانامەی دكتۆرای لە هەمان پسپۆڕیی گشتیدا وەرگرتووە. شیبانی لە ساڵی 2011ەوە بووەتە ئۆپۆزیسیۆنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد و لە ساڵی 2017دا بەشداری لە حكومەتی رزگاری سوریادا كردووە. هەروەها لە "دەستەی تەحریر شام" پۆستی سەرۆكی ئیدارەی كاروباری سیاسی پێدراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color