شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتی هێرش دەکاتە سەر هاوسەری شەهیدی رۆژنامەنوس ”کاوە گەرمیانی” و بە خۆفرۆش ناوی دەبات. شیرین ئەمین پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوسەری شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی کۆمێنتێک بۆ شنیار ئەنوەر دەنوسێت و پێی دەڵێت ”ڕوییەکی بێزراوتان هەیە”. شنیار ئەنوەر وەڵامی دەداتەوەو پێی دەڵێت ”کەمێک رەخنە لە مەسرور بگرە با رووی تۆ بێزراو نەبێت”. دواتر بۆی دەنوسێت ”تۆ خۆفرۆشی”. شیرین ئەمین بە دانانی ڤیدیۆیەکی خۆی کە لەبەرامبەر مەسرور بارزانی ناوی شەهیدانی قەڵەم سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی دەهێنێت و ڕەخنەکانی ئەوان بەرامبەر خودی مەسرور بارزانی جارێکی دیکە لە ناو هۆڵی پەرلەمان دووبارە دەکاتەوە. تۆمەتبارکردنی شیرین ئەمین لە لایەن شنیار ئەنوەر لە کاتێکدایە کە ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی لە چەندین گرتەی ڤیدیۆییدا بە چەندین جنێوی ناشیرین هێرش دەکاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و ئێستاش سەرقاڵی وەسفکردنی بنەماڵەی تاڵەبانییە لە میدیاکانەوەو لەسەر لیستی یەکێتی بووەتە پەرلەمانتار.