گرنگ

سۆران عومەر: حكومەتی هەرێم هۆكاری كێشەكانی بەغداو هەولێرە

2024-12-22

 
 
بوار، تایبەت
پەرلەمانتارێكی كورد ئاماژەبەوەدەكات ئەگەر كرێی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت بشكرێت بە 16 دۆلار هەرێمی كوردستان پابەند نابێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە بەغدا، چونكە ئێستا هەموو پارەكە دەبات بۆ خۆی، هەرێمی كوردستان هۆكارە بۆ نەهاتنی بەشە بودجە و نەوت و بەنزینی هەرزان بۆهەرێم
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆكارە بۆ ئەوەی بەغداد بەشە بودجە نەنێرێت چونكە تا ئێستا حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ و داهاتی ناوخۆشی نەداوە بە بەغداد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان خوێندندەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كراوە، بەڵام لەو بڕوایەدام كە ئەگەر كرێی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت بشكرێت بە 16 دۆلار هەرێمی كوردستان پابەند نابێت بە ڕادەستكردنی بە بەغدا، چونكە ئێستا هەموو پارەكە دەبات بۆ خۆی و نایدات بە بەغداد
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەرێمی كوردستان بە ڕادەستكردنی نەوت و داهاتەوە پابەند بێت ئەوا بەغداد بەشە بودجەی بەكاربەر و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگەكان، هەروەها نەوتی 30 هەزار دیناری و بەنزینی 450 دیناریش بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، هاوكات هێشتا هەرێمی كوردستان پابەندنەبووە بە “تەوتینكردنی مووچە” كە بریتییە لە جێگیركردنی مووچە لە بانكە حكومییە فیدراڵییەكان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color