بوار، تایبەت ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە،هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە209 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و پێش سعودییە كەوتووە كە تەنها 81 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ناردووەتە ئەمەریكا ئەمڕۆ ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، هاوردەی نەوت لە نۆ وڵاتی سەرەكییەوە بۆ ئەمەریكا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 149 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەوەش بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٢٠٦ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە زیادیكردووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە 209 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی چوار هەزار بەرمیل نەوت كەمی كردووە، بەڵام پێش سعودییە كەوتووە كە تەنها ٨١ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ناردووەتە ئەمەریكا. ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەفتەی ڕابردوودا كەنەدا بە پلەی یەكەم زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمەریكا كردووە، دواتریش هەریەكە لە مەكسیك و ڤەنزوێلا و بەرازیل دێن.