گرنگ

شاندی دارایی هەرێم دوو داواکاری لە بەغدا هەیە

2024-12-22

 

شاندێکی دارایی هەرێم سەردانی بەغدای کردوە و ئەمڕۆ کۆونەوەکانی لەگەڵ وەزارەتی دارای عێراق دەستپێکردوەو دوو داواکاری لە وەزارەتی دارای عێراق هەیە. بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار، داواکاری یەکەم بریتیە لە پێدانەوەی سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مانگەکانی ڕابردوو لە مووچەی هەرێم کراون بەهۆی نەبوونی بایۆمەتری و کەموکوڕی دارای لیستەکان و تێبینی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچە و شاندی هەرێم داوا دەکات سەرجەم ئەو پارانە بۆ هەرێم بگەڕێنرێتەوە چونکە لە مانگەکانی ڕابردوو لە داهاتی ناوخۆ ئەو لێبڕینانە پڕ کراونەتەوە. ئاماژەبەوەشکراوە،داواکاری دووەم ڕەوانەکردنی ٥٦۰ ملیار دینارە لەم هەفتەیەدا کە بریتین لە ٤۳۰ ملیار دینار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی دە و یانرە کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداوە و ۱۳۰ ملیار دیناری تری ئەو ۷٦۰ ملیار دینارەی کە بۆ مووچەی مانگی ۱۱ تەرخانکراوەو تا ئێستا تەنها ٦۳۰ ملیار دیناری لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم کراوە. ئەگەر بەغدا لەم هەفتەیە داواکاری دووەمی هەرێم جێبەجێ بکات ئەوا دابەشکردنی مووچەی مانگی یانرە پێش سەری ساڵ ڕادەگەیەنرێت .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color