گرنگ

ئەمەریكاو بانكی ناوەندی سزا بەسەر 49 كۆمپانیا دەسەپێنن

2024-12-22

 

بەتۆمەتی سپیكردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی دۆلار بانكی ناوەندی عێراق لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا سزای 49 كۆمپانیا دەدەن كە 23 كۆمپانیایان هی هەرێمی كوردستانن و لەدوای سەری ساڵەوە دۆلاریان بەنرخی فەرمی پێنادرێت. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، بانكی ناوەندی عێراق لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا سزای 49 كۆمپانیا دەدات كە لە سەری ساڵی نوێوە ناتوانن لە ڕێگای فەڕمیەوە حەواڵەی دۆلاریان هەبێت و دۆلاریان بەنرخی فەڕمی پێ نادرێت و لە سیستەمی حەواڵەو سویفتی جیهانی بلۆك دەكرێن. ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری بڕیاری بانكی ناوەندی عێراقی و وەرارەتی خەزێنەی ئەمەریكا دژی ئەو كۆمپانیایانە جیاوازی بووە لەنێوان بەهای ئەو كەلوپەلانەی هاوردەی عێراق و هەرێمی دەكەن لەگەڵ بڕی دۆلاری حەواڵەكراو بۆ دەرەوەی عێراق و دەركەوتووە كۆمپانیاكان بڕێكی زۆر دۆلار بەنرخی فەڕمی وەردەگرن و حەواڵەی دەرەوەی عێراقی دەكەن و بڕێكی كەم كەلوپەل هاوردەی عێراق دەكەن و وەزارەتی خەزێنەی عێراق كارەكەیان بە شوشتنەوەو سپی كردنەوەی پارە ناوبردووە. هەر لە زانیارییەكانی بوار ئەوەشهاتووە كە ئەو 49 كۆمپانیایانەی كە بڕیارە سزا بدرێن كۆمپانیای بواری پیشەسازی و دەرمان و بازرگانین هاوكات 23 كۆمپانیایان بارەگای سەرەكیان لەهەرێمی كوردستانە و لقیان لە شارەكانی عێراق هەیە كە بریتین لە كۆمپانیاكانی سروشتی نیشتیمان و ئاسیای نێودەوڵەتی و ئاڵت سالك و بیناری و ئەحمەدی حاجی محمد و باغی ئاشتی و سۆلاڤ و كەكۆ و كی ڕیدشن و محمد احمد ئیسكان و هارون گروپ و هەراش و هۆم نێت و هێنان و نەسیم و ئیمەك و سیتی و ASB و ویست وجەنەڕاڵ ئەلكتریك و ئیتیحاد و دڵسۆز.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color