گرنگ

ورد و درشت و دواین زانیارى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 11 و 12

2024-12-23

 

  وه‌زیرى دارایى عێراق پرسى گواستنه‌وه‌ى پاره‌ و كورتهێنانى مووچه‌ى مانگى یازده‌ و دوانزده‌ ده‌باته‌ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌نجووومه‌نى وه‌زیرانى عێراق. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، هه‌رچه‌نده‌ لیژنەیەکى هاوبەشی هەولێر و بەغدا راپۆرتێكيان لەبارەى چارەسەرى تێبینییەکانى سەر لیستى مووچەى هەرێمى کوردستان رادەستى تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق كردووه‌،  به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندى به‌ مووچه‌ى مانگه‌كانى 11 و 12 فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ نییه‌ و تایبه‌ت به‌ پرسى میزانیه‌ى موراجه‌عه‌ و بایۆمه‌ترى و چه‌ند پرسێكى ته‌كنیكى و پرسى كورتهێنان له‌ مووچه‌ى مانگى 11 و مووچه‌ى مانگى 12  ده‌برێته‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق. بوار زانیویه‌تى، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى عێرق پرسى موناقه‌له‌ و پاره‌ گواستنه‌وه‌ى له‌ مادده‌و بڕگه‌كانى بودجه‌ى عێراق به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان بۆ مانگه‌كانى 11 و 12 ده‌باته‌ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌، 23ى 12ى 2024ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق. بوار زانیویه‌تى، بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ بڕیاره‌ به‌شێوه‌ى موناقه‌له‌ و گواستنه‌وه‌ كورتهێنانى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى بۆ پڕبكرێته‌وه‌ دیار نییه‌ به‌و پێیه‌ى دوو بڕگه‌ و به‌شى بودجه‌ یه‌كخراوه‌ به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ و سبه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وه‌زیرى دارایى عێراق رێككاره‌كانى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ نێوان 630 بۆ 760 ملیار دینار ده‌ستپێكردووه‌ و به‌مزووانه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color