گرنگ

بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی، یەکێتی تۆمەتبار دەکەن بە هێنانی هێز بۆ بینای پارێزگای کەرکوک

2024-12-24

 

#بوار لەماوەی دوو ڕۆژدا هەریەک لە بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی دوو بەیاننامەی توند لەسەر دۆخی کەرکوک دەردەکەن و هێرش دەکەنە سەر ئیدارەی کەرکوک و پارێزگاری کەرکوک تۆمەتبار دەکەن بە هێنانی هێزی نایاسایی بۆ بینای پارێزگای کەرکوک. هاوپەیمانی عەرەبی دوێنێ ۲۲ی ۱۲ و بەرەی تورکمانی ئەمڕۆ ۲۳ی ۱۲ لەدوو بەیاننامەی جیادا دەڵێن هێزی سەربازی لەدەرەوەی دەسڵاتی حکومەت هێنراوەتە بینای پارێزگا و داوا دەکەن دۆخی پارێزگاکە بگەڕێنرێتەوە بۆ ڕۆژانی دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ و پێش هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکوک. بەپێی زانیاریەکانی بوار بینای پارێزگای کەرکوک لەلایەن پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە حکومیەکانەوە دەپارێزرێت کە میلاکیان لەسەر فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوکە و ئەرکی پاراستنی هەموو دامەزراوە حکومیەکانی پارێزگاکەیان لە ئەستۆیە و لە هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک پێکهاتوون و پاسەوانەکانی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەسەر میلاکی پارێزگا و بەشێوەی گرێبەست هاوشێوەی پاسەوانی جێگرەکانی دامەزراون و میلاکیان لەسەر پارێزگای کەرکوکە هاوشێوەی سەرجەم پارێزگار و جێگری پارێزگارە هەڵبژێردراوەکانی تری عێراق . بەپێی بەدواداچوونی بوار هیچ هێزێک و پاسەوانێک لە ناوبینای پارێزگای کەرکوک نیە میلاکی لەسەر پارێزگاو وەزارەتی ناوخۆی عێراق نەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color