گرنگ

نهێنی بێدەنگ بوون و وەستانی هێرشی گروپە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرابوو

2024-12-24

 

 بوار، تایبەت ڕۆژنامەی العربی الجدید بلاویكردەوە كە حكومەتی عێراق و هێزە شیعیەكان روبەڕوی فشارێكی زۆر بونەتەوە بەهۆی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بە هێرشكردنە سەر عێراق، بە پاساوی تۆڵەكردنەوە لە گروپە چەكدارەكان، بەرپرسێكی ئەو گروپانەش دەڵێت" دوای ئاگربەست لە لوبنان، گروپە چەكدارەكانیش هێرشەكانیان راگرتووە" بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی (العربی الجدید) حكومەتی عێراق و هێزە شیعیەكان روبەڕوی فشارێكی زۆر بونەتەوە بەهۆی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بە هێرشكردنە سەر عێراق، بە پاساوی تۆڵەكردنەوە لە گروپە چەكدارەكان، لەكاتێكدا مانگێك بەسەر وەستانی هێرشی گروپە چەكدارەكانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل تێپەڕیوە، بەڵام سەرچاوە عێراقییەكان بەدوری دەزانن ئەو هێرشانە لەم ماوەیەدا دەستپێبكەنەوە. ئاماژەبەوەشكراوە، بەوتەی بەرپرسێكی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، لەئێستادا دۆخی ناوچەكە مەترسیدارەو ئەگەری پێشهاتی كتوپڕ هەیە، هەر هێرشێكی گروپەكانیش بۆ سەر ئیسرائیل یان لەناوخۆی عێراق، گروپەكان روبەڕوی وەڵامی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكاتەوەو رەنگە عێراقیش بكەوێتە بەر هێرش. هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەكەی ئەو ڕۆژنامە عەربییە، كازم فەرتوسی، وتەبێژی گروپی كەتائیبی "سەیدلشوهەدا" كە یەكێكە لە گروپەكانی مقاوەمەی ئیسلامی وتویەتی، هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل پەیوەست بووە بە شەڕی حزبوڵاوە، دوای ئاگربەست لە لوبنان، گروپە چەكدارەكانیش هێرشەكانیان راگرتووە، هاوكات دوای روداوەكانی سوریا ئێران هیچ هەڵوێستێكی پشتگیری نەبووە بۆ ئەو گروپە چەكدارانە، ئەوەش وایكردووە مقاوەمە بیر لە ئەنجامدانی هێرشی نوێ نەكاتەوە و ئەم دۆخەی ئێستا بۆ گروپەكان زۆر نالەبارە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color