گرنگ

یەکێتی بارێک هەنگی قاچاخ بە 15600 دۆلار دەهێنێتە هەرێم

2024-12-24

 



#بوار
عەلی حەمە ساڵح، ڕایدەگەیەنێت کە یەکێتی بارێک هەنگی قاچاخ بە ١٥٦٠٠ دۆلار دەهێنێتە هەرێم و ئەمەش وا دەکات هەنگە رەسەنەکان لە ناو بچن.

عەلی حەمە ساڵح، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە هەنگەوانێک نامەی بۆ ناردووەو داوای هاوکاری لێکردووە.

لە نامەکەی ئەو هەنگەوانەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەوان هیچ کارێکی دیکەیان نییەو لەسەر هەنگەوانی دەژین. 
زۆربەی ساڵەکان بەهۆی هێنانی هەنگ و هەنگوینی ئێرانیەوە ئەوان نەک قازانج ناکەن، بەڵکو بەزەرەرو زیانێکی زۆرەوە بەسەریانەوە دەشکێتەوە.

ئەو هەنگەوانە وتوشیەتی ”وێڕای  ئەوەیی ساڵانە هیچ هاوکارییەکی هەنگەوانان ناکرێ بۆ ئەوەیی  کەرتی هەنگەوانی بەرەو پێش بچێت. بەڵام ڕێژەیەکی زۆری هەنگ و هەنگوینی ئێرانی بە قاچاغ لە ڕێگەی ئەم سنورەوە دێتە هەرێمی کوردستان. بەبێ پشکنین”.

ئەو هەنگەوانە مەترسی لەناوچوونی هەنگی رەسەنی کوردی خستووەتەڕوو و دەڵێت ”بەردەوام مێشهەنگی نەخۆش داخڵدەبێت و بڵاودەبنەوە.. دوای ماوەیەکی دیکە مێشهەنگەکانی ئێرەش دەمرن”.

ئەو هەنگەوانە شێوازی قاچاخچێتی بواری هەنگی ئاشکراکردووەو وتویەتی ”بازرگانییەکی نوێ سەریهەڵداوەو بۆ هەر ئۆتۆمبیلێکی قاچاخ (156 وەرەقە)  بۆ هەر بارهەڵگرێک و لەمەرزەکانی سنووری یەکێتیداو بە تەنسیق لەگەڵ حیزبدا دەکرێت و هەر بارهەڵگرێک بڕی 860 سندوق هەنگ دەگرێت و تازەکی سێ بار هەڵگر داخلی چوارقوڕنە بووە کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هەنگەوانە ڕەسەنەکانی کوردستان”.

ئەو هەنگەوانە رایدەگەیەنێت ”دڵنیابن ئەم قاچاخە بەردەوام بیت، شتێک نامێنێت بەناوی هەنگوینی کوردستان”.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color