#بوار بافڵ تاڵەبانی کەمێک پێش ئێستا لە دەباشان پێشوازیکرد لە د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق. بەپێی هەواڵێکی لاپەڕەی فەڕمی سەرۆکی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لە کۆبونەوەی نێوان سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی یەکێتی، باس لە دۆخی گشتیی عیراق و هەرێمی کوردستان کراوەو سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە جەختیلێکراوەتەوە. بەپێی ئەو هەواڵەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردووەتەوە، لە بارەی پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی کردووە. بافڵ تاڵەبانی لە کۆبونەوەکە هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری عێرلقی بەرزنرخاندووەو پێی وتووە کە هاوکاریان بووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.